شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عێراق پووچەڵکردنەوەی ھەوڵێکی تیرۆریستی بەئامانجگرتنی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن لە پارێزگای بابل راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە به پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناحیەی جورف نەسر باکووری پارێزگای بابل حەشارگەیەکی داعشیان دۆزیوهتەوە کە ژمارەیەک پێشتێنی بۆمبڕێژکراو و بڕێک ماددەی تەقەمنی تیادابووە.
راشیگەیاندووە کە بەپێی زانیارییە ھەواڵگرییەکان، تەقەمەنییەکان ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێنی پێ بکرێنە ئامانج.
لە ٢٠ی ئەم مانگەدا، رێورسمی چلەی ئیمام حسێن بەڕێوەدەچێت کە ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتی شیعە مەزھەب لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق بۆ بەشدارییکردن لە رێوڕەسەمەکە بە پێ، روو دەکەنە شاری کەربەلا باشووری وڵاتەكه.