بازاڕی دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى ده‌كرێته‌وه‌و حه‌واڵه‌ی دراو به‌رده‌وام ده‌بێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدساى سپێده‌

به‌بڕیاری قایمقامیه‌تی سلێمانی و به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ بازرگان و فرۆشیارانی دراو به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك ڕۆژنی سێ شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ له‌ كات ژمێر11بۆ3 پاشنیوه‌ڕۆ بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌.

وته‌بێژی بازاڕی دۆلاره‌كه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، كردنه‌وه‌كه‌ی ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ بارگانی دراو ده‌كه‌ن و له‌پێناو نه‌وه‌ستانی جوڵه‌ ئابوریه‌كانی شاری سلێمانییه‌.