بەڕێوەبەری كۆمپانیای فایزەر تووشی كۆرۆنا بوو

دوا نوێکردنەوە: 2022-08-15 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئەلبرت بورڵا سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای “فایزەر”ی بەرهەمهێنی ڤاكسینەكانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕایدەگەیەنێت، پشكنینەكان دەریانخست كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، ئاماژەی بە بوونی هەندێك نیشانەی سوكی تووشبوون كرد. بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن بورڵای تەمەن (60 ساڵ)ەوە بڵاوكرایەوە”دەستیكردووە بە وەرگرتنی چارەسەری دژ بە ڤایرۆسەكان و دەرمانی (باكسلۆفید) بەكاردەهێنێت، تا ئەو كاتەی كەرەنتینەی گشتی دەكرێت، هەموو ڕێكارەكانی تەندروستی گشتی گرتۆتەبەر”، بڕوای خۆشی دەربڕیوە كە بە زوویی چاكدەبێتەوە. بورڵا چوار ژەمە ڤاكسینی دژ بە (كۆڤید-19)ە وەرگرتووە كە لەلایەن كۆمپانیای “فایزەر”ی ئەمریكایی و كۆمپانیای “بایۆتیك”ی ئەڵمانییەوە پەرەی پێدراوە.  

The post بەڕێوەبەری كۆمپانیای فایزەر تووشی كۆرۆنا بوو appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.