دیجیتال میدیای سپێده
بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی دۆسیەی کەسی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت، دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دانانی ٦ کەس دا بۆ ئەنجومەنی گشتی ڕاژە بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری داتا ئینتری بە مووچەی مانگانەی ٧٥٠ هەزار دینار بۆ هەریەکێک لەو کەسانە.
کاری ئەو ٦ کەسە بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت، واتە لە ١/٩/٢٠٢٢ تاوەکو ٣١/١٢/٢٠٢٢، و دوا ڕێکەوت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکان ٢٣ ی ئابی ٢٠٢٢ دەبێت، پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.
مەرجەکانی کەسی پێشکەشکار:
ـ لایەنی کەم بڕوانامەی دیبلۆمی کۆمپیوتەری هەبێت.
ـ توانای تایپ کردنی خێرای هەبێت بە کیبۆردی کوردی (یونیکورد).
ـ توانای کارکردنی هەبێت بە تەنیا و بە گروپ.
ـ وردبین بێت لە کارەکەی.
ـ باشترە نیشتەجێی شاری هەولێر بێت.
بۆ پڕكردنهوهی فۆرم كلیك بكه