شارەزایەكی كەشناسی زانیاری لەسەر كەشی زستان بڵاودەكاتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-08-16 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای وەرزی زستانی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بارستە ھەوایە ساردەکان بەھێزتر و فراوانتر ئەبنەوە لە جاران و دەشڵێت: دابارینەکان بەبەفر و مانەوەی درێژخایانی شەپۆلەکانی سەرما لەناوچەکەدا ڕوودەدات بە جۆرێک لەماوەی زستانی ساڵانی ڕابردوودا بەدی نەکرابێت. ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەم ماوەی ڕابردوودا بەپێ راپۆرتێک لەلایەن سەنتەری کەشوھەوای عەرەبەوە باس لەوە دەکرێت زستانی داھاتوو یەکێک لە زستانە سەختەکان لە وڵاتانی عەرەبیدا، کە وڵاتی خۆشمان لەچوارچێوەی ئەم گۆڕانکاریانە ئەبێت، کە دووچاری زۆرترین شەپۆلی سەرما و بارستە ھەوایە ساردەکان ئەبینەوە. ڕوونیشی كردەوە، لە ھاوینی ساڵی ڕابردوودا سەھۆڵە جەمسەریەکانی باکوری زەوی جیاواز لە ساڵانی پێشتر کەمترین […]

The post شارەزایەكی كەشناسی زانیاری لەسەر كەشی زستان بڵاودەكاتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.