دیجیتال میدیای سپێده
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌زارو 376 موڵكی گشتى سه‌ر به ده‌وڵه‌تى ڕاگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه 6 هه‌زار موڵك له پرۆسه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌دان.
به‌گوێره‌ى ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكى عێراق ئاشكراى كردووه: كه "لیژنه‌یه‌ك به فه‌رمانی ژماره 50ی ساڵی 2019، سه‌باره‌ت به سه‌رپێچیكردنی خانووبه‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت، له‌ژێر چاودێری راسته‌وخۆی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران، توانیویه‌تی هه‌زارو 376 موڵك بۆ خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌ت، بگه‌رێنیته‌وه.
راشیگه‌یاندوه"لیژنه‌كه به‌رده‌وامه له به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تۆماركردنی خانووبه‌ره بۆ وه‌رگرتبه‌وه‌ی (6 هه‌زار) موڵك و لێكۆڵینه‌وه له باقی ئه‌و موڵكانه ده‌كات كه چاره‌نوسان نادیاره .
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه كه %60 موڵكه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی وردبینی كراوه، كه پێكهاتوه له (119) هه‌زار موڵك جگه له گه‌ڕان به‌دوای (14 هه‌زار و 526) موڵكه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری و (13 هه‌زار و 275) موڵكه كه خاوه‌ندارێتیان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌ڵوه‌شایه‌وه، كه له تۆماری خانووبه‌ره تۆمار نه‌كراوه.
شایانی باسه لیژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی ژماره (50 ی ساڵی 2019) له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌ندامه‌كانیش بریتین له نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لێكۆڵه‌رانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی .