لە ئۆپەراسیۆنێکی نەھێشتنی ماددەی ھۆشبەر ١٦ کەس لە کەرکووک دەستگیرکران.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووکەوە بڵاوکراوەتەوە، ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان بۆسەر سێ ناونیشان لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە ناوەندی شارەکە ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٦ کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددەی ھۆشبەردا گیرا.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە ئەو ماددە هۆشبەرەی کە قسەی لەسەر دەکرێت لە دەرەوەی وڵاتەوە رەوانە کراوە.