ئەمڕۆ لەسەر داوای مستەفا كازمی كۆبوونەوەی گفتوگۆی نیشتیمانی دەستپێدەكات

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ئه‌مرۆ له‌سه‌ر داواى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى گفتوگۆى نیشتیمانى له‌بالاخانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌به‌غدا ده‌ست پێده‌كات

دواى كۆتاییهاتنى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق شه‌وى رابردوو مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، په‌یوه‌ندی به‌سه‌ركرده‌كانی هێزه‌ سیاسییه‌كان كردووه‌ بۆ بانگهێشتكردنیان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ.

كازمی ڕایگه‌یاندوه‌: له‌ڕووی به‌رپرسیارێتی هاوبه‌شی نیشتمانییه‌وه‌ كه‌عێراقییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی یه‌كڕیزی وئاسایش وسه‌قامگیری عێراق یه‌كده‌خات، بانگهێشتی برایان ده‌كه‌م له‌سه‌ركرده‌كانی نیشتمانی هێزه‌ سیاسییه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی له‌باڵاخانه‌ی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.

كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و قه‌یرانی سیاسی ئێستا، وله‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور وله‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی، وبه‌شێوه‌یه‌ك كه‌هاوكار بێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی ئێستا، ودروستكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی وده‌ستووری، وبه‌شێوه‌یه‌ك كه‌خزمه‌ت به‌به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكات.