چه‌ند بڕیارێكی نوێ بۆ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌كرێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە ھەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی نوێی بۆ ھاوردەكردنی خۆراك و كاڵا دەركرد.

لە نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ كە ئاراستەی دەروازەكانی كردووەو تێیدا ھاتووە: لەپێناو بەرژەوەندی گەیاندنی پێداویستییە خۆراكییەكان و كاڵا پێویستەكان، بۆ ھاووڵاتییان لەم بارودۆخەی ئێستا:

1- ئاسانكاری تەواو بكرێت بۆ داخڵ بوونی خۆراك و پاكەمەنییەكان و پێداویستییە پزیشكییەكان.

2- خواردەمەنییە وشكەكان (ماركەن و بریكاری بازرگانی یان ھێمای بازرگانیان ھەیە) دوای پێشكنین و وەرگرتنی نموونەی پشكنینی تاقیگەیی رێگە بدرێن لە حەرەمی گومرگی دەربچن و لە ژێر چاودێری گومرگدا و بە ھەماھەنگی و سەرپەرشتی پارێزگا و یەكە كارگێڕییەكانی قەزا و ناحییەكان كاڵاكان لە كۆگای تایبەت دابنێرێن تا ئەنجامی پشكنینەكان دەردەچن.

ھاوكات سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: ئێستا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی بازرگانان ئاگادار دەکاتەوە بەپێی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم، دەتوانن کاڵاکانیان لە دەروازەکانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەن.