ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا لە پاشەكشەكردندایە

دوا نوێکردنەوە: 2022-08-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

  خەڵك- ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ئاماژە بە پاشەكشەكردنی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات لە جیهاندا و دەڵێت ڕێژەكەی بۆ 24% بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمیكردووە. بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ڕێكخراوەكەوە بڵاوكرایەوە”تووشبوون بە كۆرۆنا لە پاشەكشەكردنی بەردەوامدایە و ئەمڕۆ پێنج شەممە بەراورد بە ساڵێك لەمەوبەر بەڕێژەی 24% كەمیكردووە”. زانكۆی “جۆنز هۆبكنز”ی ئەمریكای لای خۆيەوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 18ی ئاب، كۆی گشتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-19) لە جیهاندا بۆ 593 ملیۆن و 359 هەزار و 909 حاڵەت بەرزبۆوە. دوایین ئاماریش كە لەلایەن زانكۆكەوە بڵاوكرایەوە، ئاماژە بە كۆی گشتی گیان لەدەستدان دەكات بە ڤایرۆسەكە لە جیهاندا كە گەیشتۆتە 6 ملیۆن و 445 هەزار […]

The post ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا لە پاشەكشەكردندایە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.