وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در: دانیشتنى دوێنێى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هیچ ئه‌نجامێكی باشی بۆ گه‌لی عێراق لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێدە

وه‌زیری سه‌در، له‌ گرنگی ئه‌و دانیشتنه‌ی كه‌ دوێنێ له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌نێوان ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسیی ئه‌نجامدرا و له‌ تویتێكدا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ نووسیویه‌تی: "ئه‌و دانیشتن و گفتوگۆ نهێنییه‌ی كه‌ له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدرا، جگه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك خاڵ، هیچ ئه‌نجامێكی باشی بۆ گه‌لی عێراق لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌".

ساڵح محمد عێراقی رایگه‌یاندووه‌: " ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ ئیراده‌ى خۆیان سه‌پاندووه‌، ده‌بێت له‌سه‌ر كورسی لابدرێن و دوور بخرێنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن به‌سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆیان و به‌زۆر فه‌رمانڕاوه‌ی گه‌ل بكه‌ن و ساخته‌كاریش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كان هه‌ر دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌، به‌ چه‌ند كاتژمێرێك به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێكه‌وت و نوووسیوویه‌تی "به‌ گشتی دانیشتن و گفتوگۆ نهێنییه‌كه‌ی دوێنێ، به‌لای ئێمه‌وه‌ گرنگ نه‌بوو، چونكه‌ جگه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك خاڵ، هیچ ئه‌نجامێكی باشی بۆ گه‌لی عێراق لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا به‌شداربوون، جگه‌ له‌ مانه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر كورسی، هیچ شتێكی دیكه‌یان به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌ ".