كۆریاى باكوور ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ده‌ستبه‌ردارى چه‌كه‌ ناوكییه‌كانى بێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێدە


خوشكى سه‌ركرده‌ى كۆریاى باكوور رایگه‌یاندوە وڵاته‌كه‌ى هه‌رگیز مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پێشنیارى كۆریاى باشوور ناكات بۆ به‌هێزكردنى ئابوورییه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونى له‌ چه‌كه‌ ناوكییه‌كانى.


به‌پێى ئاژانسیى هه‌واڵى ناوه‌ندیى كۆری، كیم یو جۆنگ خوشكى سه‌ركرده‌ى كۆریاى باكوور  وتویه‌تى: "مه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌م كه‌ پلانى ئاڵوگۆڕى هاریكارى ئابوورى به‌ شه‌ره‌فمان كه‌ مه‌به‌ستى چه‌كه‌ ناوكییه‌كانى وڵاته‌كه‌یه‌تى ئه‌وه‌ خه‌ون و هیوا و پلانى مه‌زنى سه‌رۆكى كۆریاى باشووره‌.


ئه‌وه‌شى وت، "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى كۆریاى باشوور به‌ پلانێكى گه‌وره‌ له‌ داهاتوودا له‌ ده‌رگا ده‌دات، چونكه‌ پلانه‌ بوێرانه‌كه‌ى كار ناكات، ئێمه‌ روونیده‌كه‌ینه‌وه‌ رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵى دانانیشین".


لێدوانى خوشكى سه‌ركرده‌ى كۆریاى باكوور، یه‌كه‌م لێدوانى راسته‌وخۆى یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ باڵاكانى "بیۆنگ یانگ"ه‌ له‌سه‌ر پلانێكى بوێرانه‌ كه‌ "یون سوك یول" سه‌رۆكى كۆریاى باشوور بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئایارى رابردوو پێشنیارى كردبوو. رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردووش سه‌رۆكى كۆریاى باشوور سه‌رله‌نوێ دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ یارمه‌تى ئابوورى پێشكه‌شى كۆریاى باكوور بكات به‌ قۆناغ ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته‌ په‌ره‌پێدانى چه‌كه‌ ناوكییه‌كانى رابگرێت و ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و چه‌كانه‌ بێت. رۆژى هه‌ینى نووسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆریاى باشوور نیگه‌رانى قووڵى خۆى ده‌ربڕى به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ى خوشكى سه‌ركرده‌ى كۆریاى باكوور كه‌ رایگه‌یاندبوو وڵاته‌كه‌ى به‌ ده‌ستپێشخه‌رى سه‌رۆكى كۆریاى باشوور رازى نابێت و ده‌ستبه‌ردارى چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى نابێت.