وەزارەتى دارایی لەبارەی فرۆشتنی موڵکی گشتی لەلایەن وەزیرەوە ڕوونکردنەوە دەدات

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێدە

وەزارەتى دارایی عێراق رەتیکردەوە عەلى عەلاوى، وەزیرى پێشووى وەزارەتەکە واژۆى لەسەر چەند نوسراوێک کردبێت بۆ فرۆشتنى موڵکى گشتى.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، " هەندێک میدیا و سۆشیاڵ میدیا بابەتێکیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە عەلى عەلاوى، وەزیرى پێشووى دارایی، واژۆى لەسەر ژمارەیەک نوسراو کردووە کە پەیوەندیدارن بە پەسندکردنى فرۆشتنى موڵکى گشتى و دیاریکردنى پڕۆژە لە پارەى قەرزى گشتى، بەڵام سەرجەمیان دوورن لە ڕاستییەوە."

   

ئاماژەی بەوەشکردووە،  "بڵاوکردنەوەى ئەو دەنگۆیانە لەم کاتەدا، ئامانج لێى زیانگەیاندنە بە پیشەگەریەتی عەلى عەلاوى.  

 

عەلى عەلاوى، وەزیرى پێشووى دارایی عێراق (16-8-2022٩ دەستى لەکارکێشایەوە و ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوت بە وەکالەت پۆستەکەى وەرگرت.