خەڵک- زانکۆی دهۆک کاتی دەستپێکردنی دەوامی راگەیاند و دەڵێت، سەرەتای مانگی داهاتوو دەوام لە زانکۆکەیان دەستپێدەکات. لە راگەیەندراوێکدا زانکۆی دهۆک بڵاویکردووەتەوە، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، دەوامی مامۆستایان رۆژی پێنجشەممە، (1-9-2022) دەستپێدەکات، هەروەها دەوامی خوێندکار لە رۆژی یەکشەممە، (4-9-2022) دەستپێدهکات. بڕیارە زانکۆی دهۆکیش هاوشێوەی سلێمانی و هەولێر بۆ ساڵی نوێی خوێندن رای قوتابیان و مامۆستایان لەبارەی پەیرەوکردنی سیستمی یەکپۆشی وەربگرن.
The post زانکۆی دهۆک کاتی دەستپێکردنی دەوامی راگەیاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.