دوو کەشتی دیکەی گواستنەوەی دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە بەڕێکەوتن

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، دوو کەشتی دیکەی گواستنەوەی دانەوێڵە لە بەندەری چێرنۆمۆرسکی ئۆکرانیاوە بەڕێکەوتوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، "دوو کەشتی دیکەی گواستنەوەی دانەوێڵە لە بەندەری چێرنۆمۆرسکی ئۆکرانیاوە بەڕێکەوتوون".

لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمڕۆ لە باکووری ئیستانبوڵ پشکنین بۆ دوو کەشتی دەکرێت کە دەگەڕێنەوە بۆ ئۆکرانیا.