دیجیتال میدیای سپێده
ئەمڕۆ بەهۆی خراپی رێگاوبان و زۆری رووداوەكانی هاتوچۆوە شۆفێران و چالاكوانانی دەربەندیخان خۆپیشاندانێكیان لە بەردەم تونێڵی دەربەندیخان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە هاتوچۆی نێوان كەلار سلێمانیان ڕاگرت.
پەیامنێری سپێدە لە دەربەندیخانەوە ڕایگەیاند: چالاكوانان و هاوڵاتیانی شاری دەربەندیخانەوە نیگەرانن لە خراپی ڕێگاوبانەكانە ناوچەكەیان كە ڕۆژانە هاوڵاتیان بەهۆی خراپی ڕێگاكان دەبنە قوربانی و داوا لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكەن لە زوترین كاتدا دەست بەتەواوكردنی ڕێگای كەلار- سلێمانی بكرێتەوە.
جێی ئاماژەیە ماوەی 10 ساڵە دەست بە پرۆژەی دووسایدی كەلار- سلێمانی كراوەو تاوەكو ئێستا بەشێكی كەم لە پرۆژەكە تەواو كراوەو بەهۆی خراپی ڕێگاكەوە سەدان هاوڵاتی بونەتەقوربانی و ڕێگاكەش بە ڕێگای مەرك ناسێندراوە.