كەشناسی هەرێم؛ لە شارۆچكەیەك گەرمترین پلەی تۆماركرا

دوا نوێکردنەوە: 2022-08-20 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – كەشناسی هەرێم پلەی گەرمای شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە ، لە خانەقین پلەی 49 تۆمار كراوە و كە نزیكە لە نیوەی پلەی كوڵانی ئاو، هەروەها لە مەیدان و كەلار 47 پلە تۆماركراوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 20ی ئابی 2022 پلەی گەرمای شارەدێی خانەقین 49 پلە و لە كەلار ومەیدان و خانەقین 47 پلە تۆماركراوە . هاوكات لە پارێزگای كەركوك 46 و شارۆچكەی دهۆك 43 پلە و هەولێر 43 پلە و لە سلێمانی 42 پلە و هەڵەبجە 44 پلە تۆماركراوە .

The post كەشناسی هەرێم؛ لە شارۆچكەیەك گەرمترین پلەی تۆماركرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.