ئەمڕۆ شەممە، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، پێشنیارێکی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی گفتوگۆی گشتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و رەتیکردەوە "دیالۆگی نهێنی لەگەڵ گەندەڵکاران" ئەنجامبدات.
موقتەدا سەدر لە تویتێكدا بڵاویكردەوە: پێشنیاری دانشتن لەگەڵ لایەنە ناکوکەکانمان بە نەتەوە یەکگرتوەکان دا، بەڵام وەڵامێکی ڕوونمان لەوان نەبینی، کەس چاوەرێی دانشتی نهێنێ نەبێت و لەگەڵ گەندەڵکاران دانانیشم
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئەمڕۆ بەدواوە هیچ دیالۆگێکی نهێنی نییە، چاوەڕێی هەنگاوی داهاتوومان بن