خەڵك- سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە ڕێگای یەك سایدی نەخۆشخانەی منداڵبوون تا پزیشكی دادوەری دادەخرێت بە مەبەستی كار كردن لە شەقامەكەو بە دوو ساید كردنی. سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم هاووڵاتیان و هاوشاریانی خۆمان ئاگادار دەكەینەوە، كە لە بەرەبەیانی سبەینێوە ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٢/٨/٢٠٢٢ ڕێگای یەك سایدی نەخۆشخانەی منداڵبوون تا پزیشكی دادوەری دادەخرێت. ڕوونیشی كردۆتەوە، داخستنی ڕێگاكە بە مەبەستی كار كردن لە شەقامەكە و بە دوو ساید كردنیەتی، كە لە لایەن كۆمپانیانی دەڵەمەڕوە جێبەجێ دەكرێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاگاداری هاوشاریانمان دەكەینەوە شەقامە لاوەكییەكان بەكاربهێنن بۆ هاتووچۆ كردن.
The post ڕێگایەكی سەرەكی هەڵەبجە دادەخرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.