بەهۆی مەترسی هێرشی رووسیا بۆ ماوەی سێ رۆژ کۆبوونەوەی جەماوەریی لە کیێڤ قەدەغە کرا
- بەرپرسانی کیێڤ باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە بەرلە ٢٤ی ئاب کە رۆژی سەربەخۆیی ئۆکراینایە، رووسیا هێرش بکاتە سەر چەند شارێک کە کیێڤ-ی پایتەختیش یەکێکە لەو شارانە.
بەهۆی مەترسی ئەگەری هێرشی هێزەکانی رووسیا، بۆ ماوەی سێ رۆژ کۆبوونەوە و گردبوونەوەی جەماوەریی لە کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا، قەدەغە کرا.
بەگوێرەی بڕیارێکی ئیدارەی بەڕێوەبردنی سەربازیی کیێڤ، بۆ پاراستنی هاووڵاتییان لە ئەگەری هێرشی رووسیا لە رۆژانی ٢٢-٢٥ی ئاب، رێگە بە هیچ گردبوونەوەیەکی جەماوەریی نادرێت.
هەروەها داوا لە هاووڵاتییان کراوە، ئاگاداری زەنگی ئاگادارکردنەوە لە روودانی بۆردومان بن.
لە لایەکی دیکەوە بەرپرسانی شاری خارکێڤ رۆژهەڵاتی ئۆکراینا لە کاتژمێر ١٩:٠٠ (بەکاتی کیێڤ) لە رۆژی ٢٣ی ئابەوە بۆ ماوەی ٣٦ کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆیان راگەیاند.
بەرپرسانی کیێڤ باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە بەرلە ٢٤ی ئاب کە رۆژی سەربەخۆیی ئۆکراینایە، رووسیا هێرش بکاتە سەر چەند شارێک کە کیێڤ-ی پایتەختیش یەکێکە لەو شارانە.