خەڵک- لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری باتمانی باکووری کوردستان سێ هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە دانیشتووی شاری دهۆکن گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە. ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە پارێزگای باتمان لە دەروازەی پردی باتمان بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە سێ کەس گیانیانلەدەستدا کە خەڵکی شاری دهۆک بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ کەسێکیان کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبووە چوونەتە تورکیا. لە رووداوەکە ژن و پیاوێک کە هاوسەری یەکترن لەگەڵ منداڵێکیان گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەشیان بریندارە. بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو خێزانە دانیشتووی کۆمەڵگەی مسریک-ی سەر بە قەزای سێمێلن و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکیی نەخۆش چوونەتە ئێلێهـ، وێنەی حەسەن رەمەزان، یەكێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە
The post لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ هاووڵاتی دهۆک لە تورکیا گیانیان لەدەستدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.