كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان وسه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ى پرسى ده‌ستور

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان وسه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌.

پرسى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان، له‌ئێستا دا له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ گفتوگۆى له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌كرێت وتایبه‌ته‌ به‌و پرسه‌وه‌.

له‌مانگى شوباتى ئه‌مساڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان یاداشتێكیان دراوه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كه‌یه‌كێك له‌بڕگه‌كانى باس له‌كاركردن له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ى ده‌ستور ده‌كرێت، رێكاره‌كانى ده‌ستپێكردنى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستورى هه‌رێم چۆن بێت، ئایه‌ كار به‌یاساى كۆن بكرێته‌وه‌و لیژنه‌كه‌ى كارا بكرێته‌وه‌ یان یاسایه‌كى نوێ بۆ ده‌ربكرێت.

هه‌رێمى كوردستان له‌نێو بۆشاییه‌كى ده‌ستوریدایه‌و ئه‌و كێشه‌و كه‌موكوڕییانه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌ن، به‌شێكیان به‌هۆى نه‌بوونى ده‌ستوره‌وه‌یه‌و له‌رێگه‌ى ده‌ستوریشه‌وه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستورى 73 مادده‌ى ده‌ستورییان نووسیوه‌ته‌وه‌،به‌ڵام كێشه‌ى سیاسى و بابه‌تى ئایین وكومه‌ڵێك بابه‌تى دیكه‌ هه‌بوون، كه‌پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌رى رێكبكه‌ون.

هه‌روه‌ها له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌، بریاره‌ ئه‌مرۆ لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر پرسى یاسایى په‌روه‌رده‌ كۆببێته‌وه‌ و تاوتوێى ئه‌و یاسایه‌ بكرێت.