دیجیتال میدیای سپێده
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی لەبارەی مانگرتنی لایەنگرانی رەوتی سەدر لەبەردەم تەلاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی رایگەیاند "نابێت ناکۆکییەکانمان لەگەڵ دادوەریی بێت".
محەمەد حەلبوسی لە تویتێکدا لەبارەی مانگرتنەکەی لایەنگرانی رەوتی سەدر لەبەردەم تەلاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی نووسیوویەتی "لەچوارچێوەی یاسا و دەستووردا، پاڵپشتی لە خۆپیشاندان دەکەین".
راشیگەیاندووە "نابێت ناکۆکییەکانمان لەگەڵ دادوەریی بێت کە ھەمووان لە کاتی ناکۆکییەکانمان پەنای بۆ دەبین".
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢، ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی رەوتی سەدر خۆیان گەیاندە بەردەم تەلاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە ناوچەی سەوز و خیوەتی مانگرتنیان جێگیرکرد.
ئەمەیش لە کاتێکدایە ماوەی ٢٤ رۆژە، خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی رەوتی سەدر لەبەردەم تەلاری ئەنجوومەنی نوێنەران لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا بەردەوامە کە داوا دەکەن ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێندرێتەوە و ھەڵبژاردنێکی پێشوەخت ئەنجام بدرێت.