دیجیتال میدیای سپێده
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د. هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وبه‌ئاماده‌بوونی مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا وبه‌لاغی كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌شى بڵاوكرده‌وه .
له‌ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ته‌نگژه‌ی سیاسی عێراق وئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان وكاردانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ئێستا وئاینده‌ی عێراق به‌گشتی وهه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی. له‌و باره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌پێویستی ده‌بینێت كه‌لایه‌نه ناكۆكه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق هه‌رچی زووتره كێشه‌سیاسیه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور وپارێزگاریكردن له‌دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كان وئه‌نجامدانی چاكسازی راسته‌قینه وسنوردانان بۆ گه‌نده‌ڵكاران ودابینكردنی خزمه‌تگوزاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كان بۆ سه‌رجه‌م شار وناوچه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تیه‌كانی زۆرینه‌ی زۆری خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی عێراق، و وڵات به دووربگرن له ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانیان به‌ره‌و مه‌ترسی توندوتیژی و پێكدادانی چه‌كدارانه‌و ماڵوێرانه‌كه‌ر .
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه لایه‌نه كوردستانیه‌كان به زوترین كات له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نیشتمانی رێكبكه‌ون به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له مافه ده‌ستوریه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و به‌شداربوونێكی كارا له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و ده‌سته‌به‌كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی مادده‌ی 140.
له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵوه‌سته‌یكرد له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان و پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان. سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو پشتیوانی خۆی ده‌خاته پاڵ توڕه‌یی و بێزاری خه‌ڵكی كوردستان به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نادروستی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و دیارده‌ی پاشا گه‌ردانی و یاسا شكێنی له‌موماره‌سه‌كردنی حوكمڕانیدا و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی دواكه‌وتنی مووچه و گرانی سوته‌مه‌نی و كاره‌با و زیادبوونی بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و دانه‌مه‌زراندنی وانه‌بێژ و كارمه‌ندانی خۆبه‌خش و گرێبه‌ست و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
هه‌رله‌م باره‌یه‌وه سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد له‌سه‌ر ئاماده‌نه‌بوونی پارتی و یه‌كێتی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا به بیانوی رێكنه‌كه‌وتنیان له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان و گوێ نه‌دانیان به جه‌ختكردنه‌وه‌ی نوێنه‌ری یونامی له عێراق له‌سه‌ر زه‌روره‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له نزیكترین ده‌رفه‌تدا، ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی به پێویستی ده‌زانین كه لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌رچی زووتره رێكبكه‌ون له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به تایبه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن و دوور له‌ساخته‌كاری و قۆرخكاری. هه‌روه‌ك جه‌كختكرایه‌وه كه یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كاری هاوبه‌شی پێكه‌وه‌یی بكه‌ن له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ جه‌ماوه‌ری نارازی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی وه‌ها كه رێگه خۆشبكات بۆ گۆرانكاری و چاكسازی راسته‌قینه له سیسته‌می حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا.
له دوا ته‌وه‌ره‌دا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو تیشكی خسته سه‌ركاروباری ناوخۆیی حزب و كار و چالاكیه‌كانی ئۆرگانه جیاوازه‌كان، و سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگا و مه‌ڵبه‌نده‌كان و رێكخراوه‌كان كرد كه له‌ماوه‌ی رابردوودا به جوانترین و باشترین شێوه چالاكی و ئه‌ركه‌كانی خۆیان ئه‌نجامداوه له‌خزمه‌ت توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا و له پێناو پارێزگاریكردن له به‌هاباڵاكانی ئاینی ئیسلام و كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر شاڵاوی لاوازكردنی دامه‌زراوه‌ی خێزان و به‌لارێدابردنی گه‌نجان و بره‌ودان به چه‌ندین دیارده‌ی دزێو كه ده‌بنه هۆی تێكدانی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی.
له كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه كه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به‌رگریكارێكی به‌هێز و به‌رده‌وام ده‌بێت له شوناسی ئیسلامی و به‌هاباڵاكانی گه‌له‌كه‌مان، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان و ماف و داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان .