ئاشتبوونه‌وه‌ى نێوان وڵاتانى كه‌نداو و ئێران نزیكده‌بێته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

دواى تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان سعودیه‌ وئێران، به‌شێك له‌وڵاتانى كه‌نداو پشتیوانیان له‌سعودیه‌ كرد وپه‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ئێران بڕى.

له‌ئێستا دا هه‌ر یه‌كه‌ له‌كوێت وئیمارات باڵیۆزخانه‌كانیان له‌تارانى پایته‌ختى ئێران كردۆته‌وه‌ وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ باشتركردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان.

لایخۆیه‌وه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات رایگه‌یاندوه‌: له‌رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى رابردوو باڵیۆزه‌كه‌یان بۆ تاران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا له‌ساڵى 2016 دا باڵیۆزه‌كه‌ى كشاندوته‌وه‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئیمارات دواى چه‌ند رۆژێك دێت له‌كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى نوێى كوێت له‌تاران، كه‌به‌یه‌كه‌م باڵیۆزى كوێت داده‌نرێت له‌ئێران دواى حه‌وت ساڵ، وله‌ماوه‌كانى رابردووش دا ئێران وسعودیه‌ چه‌ندین دانوستانیان ئه‌نجامداوه‌ وه‌ك هه‌وڵێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ناوبژیوانى عێراق.

په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئیران وسعودیه‌ له‌كانوونى دووه‌مى ساڵى 2016 دا تێكچوون، وباڵیۆزخانه‌ى ریاز له‌تاران تووشى هێرشى خۆپیشانده‌ران بۆته‌وه‌، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ئیمارات وكوێت نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیبلوماسییه‌كانیان له‌تاران كشانده‌وه‌.