دیجیتال میدیای سپێده
باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان رایدهگهیهنێت،" لە نزیکەوە چاودێریی ئەو ڕاپۆرتە هەواڵیانە دەکەین کە باس لە پشێوی دەکەن لە بەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەغداد."
ئهوهش هاتووه،"هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە ئارام بن و خۆیان بەدوربگرن لە توندوتیژی و لە ڕێی پڕۆسەیەکی ئاشتیانەوە و لە ژێر ڕۆشنایی دەستوری عێراقیدا جیاوازیە سیاسیەکانیان چارەسەربکەن."
دهشلێت،" داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین کە ڕێزی ڕێکارە یاساییەکان و موڵکی دامەزراوە حکومیەکانی عێراق بگرن کە هی خەڵکی عێراقن و لە خزمەتی ئەواندان."