وەزارەتی تەندروستی توشبوونى دوو كه‌سى دیكه‌ى به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا توشبوونى دوو كه‌سى دیكه‌ى به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا رایگه‌یاند، كه‌ دانیشتووى شارى هه‌ولێرن.

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، هەردووک پیاون و تەمەن 35 ساڵن و دانیشتووی شاری هەولێر.
کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان توشبووان گەیشتە 99 حالەت و دوو مردن.

وەزارەتی تەندروستی
25 ئازار 2020