وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كردنەوەی پەیمانگای ئەکادیمی پێشنوێژ‌و وتار خوێنانی ڕاگەیاند
راگرایەتی پەیمانگای پێش نوێژ‌و وتار خوێنان لەبڵاوكراوەیەكدا ڕایگەیاند: لەچوارچێوەی پلانی زانستی بەمەبەستی پێگەیاندنی پێشنوێژ‌و وتار خوێنان، وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ، پەیمانگای( پێشنوێژ‌و وتاروخوێنان)ی دامەزارند بۆساڵی داھاتووی خوێندن ٢٠٢٢⁄ ٢٠٢٣ پێشوازی لەقوتابیانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەکات.
ئاماژەی بەوەشكرد: پەیمانگاکە لەشاری ھەولێر دەبێت و بەپێی چەند مەرج رێنماییەک قوتابیان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن دەرچووانی پەیمانگا دەبنە پێش نوێژ‌و وتار خوێن بڕوانامەکەشیان بەدبلۆم دادەنرێت وەک ھەر پەیمانگایەکی تری ئەکادیمی
ئەوەش هاتووە: لێرەوە سەرجەم ئارەزوو مەندان ئاگادار دەکەینەوە کەتاوەکو رۆژی ١٠ ئەیلول ٢٠٢٢ داواکاری پێشکەش بە بەشی مزگەوتەکان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و ئەوقافی قەزاو ئیدارە سەربەخۆکان بکەن
__________
راگرایەتی پەیمانگا پێداویستیه‌كانی وه‌رگرتن و چۆنيه‌تى پێشكه‌ش كردن له پەیمانگای پێشنوێژ و وتارخوێنان لەم خاڵانەدا خستویەتیە ڕوو:
٢٠٢٢-٢٠٢٣
ده‌رچووانى پۆلى دوازده‌ى زانستى و وێژهيى و خوێندنی ئیسلامی(تعدیل شهادة) ده‌توانن ناویان تۆمار بكه‌ن له پەیمانگای پێشنوێژ و وتارخوێنان.
مه‌رجه‌كانی پێشكه‌ش كردن به سیسته‌می ڕاسته‌وخۆ:
يه‌كه‌م: پێشكه‌ش كردن:
مه‌رجی پێشكه‌ش كردنى تایبه‌ت به لقی زانستی و وێژه‌یی وئاماده‌یی ئیسلامیه‌كان(تعدیل شهادة)
مه‌رجی ته‌مه‌ن, نابێت ته‌مه‌نی قوتابی له (30) ساڵ زیاتر بێت ١-
٢- مه‌رجه قوتابی له چاوپێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه ده‌ربچێت.
دووەم: پێداویستیه‌كان:
١- قوتابى ده‌توانێت سه‌ردانى بەشی مزگەوتەکان بكات لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی قەزاکان بۆ وه‌رگرتنى فۆڕم ياخود سه‌ردانى سايتى وەزارەت بكات بۆ دابه‌زاندى فۆڕمه‌كه دواتر به هارد كۆپى(به‌ده‌ست) بيهێنێته‌وه بۆ ئەوقافی قەزا.
٢- قوتابى پێشكه‌ش كار دوو فۆڕمى ڕەسه‌ن(أصلى) پڕده‌كاته‌وه له قوتابخانه‌كه‌ى خۆى و پێویستە مۆرى قوتابخانه له‌سه‌ر فۆڕمه‌كه بێت.
٣- وینه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگى نوێ وپشتى سپى بێت. (? دانه.
٤- كۆپی (ملون) نفوس ڕه‌گه‌ز نامه ياخود كارتى نيشتمانى. (3) دانه
٥- كۆپی (ملون)ناسنامه‌ی قوتابی كه كۆدی تێدایه كه به‌و ناسنامه به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی كردووه. (3) دانه
٦-كۆپی (ملون) كارتى زانيارى. (3) دانه.
٧- كۆپی (ملون) پسوله‌ى خۆراك . (3) دانه.
واباشتره نفوس وكارتى زانيارى و ناسنامه‌ى قوتابى و پسوله‌ى خۆراك هه‌مووى له يه‌ك لاپه‌ڕه بێت و سێ دانه بێت.
٨- فايلى نايلون.
٩- قوتابى ده‌بێت فۆڕمى زانيارى پڕبكاته‌وه كه له‌گه‌ڵ فۆڕمه‌كه دا هه‌يه.
١٠- به‌شى ناوخۆى ته‌نها بۆ ئه‌و قوتابيانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى شارن به دوورى (50) كم له سه‌نته‌رى شار.
١١- ئەم فۆڕمە تاوەکو ١٠/٩/٢٠٢٢ دابەشدەکرێت و دواکات بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان ١٥/٩/٢٠٢٢، وە چاوپێکەوتن لە ڕۆژی ٢٨/٩/٢٠٢٢ دەبێت.
بۆزیاتری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلەوە
( ٠٧٥١٠٣٨٢٩٠٩ )