فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری پێشووی سەڵاحدین و کۆمەڵێک کارمەند دەرچووە

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی لە دژی پارێزگاری پێشووی سەڵاحدین و کۆمەڵێک کارمەندی ڕاگەیاند.

لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنەكەدا هاتووە "دادگای لێكۆڵینەوە كە تایبەتە بە پشكنینی پرسەكانی دەستپاكی لە شاری روسەفە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ پارێزگاری پێشووی سەڵاحدین و كۆمەڵێك كارمەندی دیكە دەركردووە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "فەرمانەکانی دەستگیرکردن بەپێی بڕگەکانی ماددەی 340ی یاسای سزادان بۆ گومانی گەندەڵی و پێشێلکاری لە پرۆژەی پەرەپێدانی ئەمنی بۆ پارێزگای سەڵاحدین".