خەڵك- سبەینێ خوێندنگای ئامادەیی ئەحمەد موختار جاف لە ناو سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە لە دوای دروستكردنەوەی بەشێوەیەكی مۆدێرن ڕادەستی وەزارەتی پەروەردە دەكرێتەوە، بە پێشكەوتووترین شێوە دروستكراوە، هاوشێوەی لە عێراقدا نییە. بڕیارە سبەی پێنج شەممە 25ی ئابی 2022 لە مەڕاسیمێكی شایستەدا ئامادەیی ئەحمەد موختار جاف لەناو سەنتەری شاری هەڵەبجە بكرێتەوە، كە لە سەر ڕووبەری 9 هەزار و 100 مەتر چوارگۆشە و بە گوژمەی 2 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ئەمریكی لەلایەن سەرمایەدار (ئاسۆ حاجی محمد بامۆكی) وەك پڕۆژەیەكی خێرخوازی دروستكراوەتەوە. بە پێی زنیارییەكانی (خەڵك) سبەینێ لەگەڵ ڕادەستكردنی ئەم خوێندنگەیە بە وەزارەتی پەروەردە، بەردی بناغەی دروستكردنی خوێندنگەیەكی دیكە بەهەمان گوژمەی پارە لەلایەن هەمان […]
The post سبەینێ لە هەڵەبجە پێشكەوتووترین خوێندنگە دەكرێتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.