خۆپیشاندان له‌هندستان دژى ئازادكردنى په‌رله‌مانتارێك كه‌ سوكایه‌تى به‌ پێغه‌مبه‌ر د.خ كردبوو بەڕێوەچوو

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێدە

رۆژى سێشه‌ممه‌، خۆپیشاندانێكى ناڕه‌زایى له‌ شارى حه‌یده‌ر ئاباد له‌ هیند به‌ڕێوه‌چوو دژى بڕیارى ئازادكردنى په‌رله‌مانتارێك كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا سه‌ركرده‌یه‌ پارتى ده‌سه‌ڵاتدار كه‌ به‌هۆى سوكایه‌تیكردنى به‌ پێغه‌مبه‌ر دروودى خوداى له‌سه‌ر بێت راگیرابوو.

دادگایه‌كى هیندى راجا سینگ به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكردوه‌ تا ته‌واوكردنى رێوشوێن و لێكۆڵینه‌وه‌كان، دواى ئه‌و بڕیاره‌ى دادگا خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى له‌ شارى حه‌یده‌ر ئاباد له‌ هیند به‌ڕێوه‌چوو، پۆلیس ناچاربوو بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ ده‌ربكات دواى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ ناڕازیكاران هه‌وڵیاندا رووبكه‌نه‌ شوێنى مانه‌وه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ شاره‌كه‌دا.