زانکۆی هەڵەبجە کاتی دەستپێکردنی دەوامی راگەیاند

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-24 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە کاتی دەستپێکردنی دەوامی لە زانکۆ راگەیاند. مهاباد کامل عەبدوڵا، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە (١٨-٩-٢٠٢٢) یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)دەبێت لە سەرجەم کۆلێج و بەشەکانی زانکۆکە. ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاری دا کە ڕۆژی شەممە ١٠-٩-٢٠٢٢ یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (2022 – 2023) بێت بۆ سەرجەم کۆلێجەکان.

The post زانکۆی هەڵەبجە کاتی دەستپێکردنی دەوامی راگەیاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.