ديجیتال میدیای سپێده
لە رێگای ئاراستەکردنی مووشەکەوە، هێرش کرایە سەر کێڵگە گازییەکانی عومەر و کونیکۆ لە پارێزگای دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریا کە هێزەکانی ئەمریکای لێ جێگیر کراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە بەدەستی گەیشتوون، لەو ناوچانەی کە گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکانی سەربە ئێرانی لێن لە رێگای ئاراستەکردنی مووشەکەوە، هێرش کراوەتە سەر کێڵگە گازییەکانی عومەر و کونیکۆ لە پارێزگای دێرازۆر کە هێزەکانی ئەمریکای لێ جێگیر کراون.
لە ئاکامی هێرشەکاندا، هیچ جۆرە زەرەرێک بەر کێڵگە گازییەکان نەکەوتووە.
هێزەکانی ئەمریکایش تۆپ و مووشەکیان لەو ئاراستەیە گرتووە کە مووشەکەکانی لێوە ئاراستە کرابوون.
ئەو بەشەی دێرازۆر کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی رووباری فورات لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکەوە داگیر کراوە کە ئەمریکا پاڵپشتی دەکات، سەنتەری پارێزگای دێرازۆر و گوندەوارەکانیشی لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەربە ئێران کۆنترۆڵ کراوە.