دیجیتال میدیای سپێده
بەرهەمی نەوتی رووسیا لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا بە بەراوورد لەگەڵ هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو سەدا ٣،٣ زیادیکردووە و بۆ ٣٠٩ ملیۆن تەن بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە دامەزراوەی ئاماری فیدڕاڵیی رووسیا (Rosstat)وە بڵاویکردووەتەوە، بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی تەمووزدا بە بەراوورد لەگەڵ هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو سەدا ٣،٨ زیادیکردووە و بۆ ٤٥،٥ ملیۆن تەن بەرزبووەتەوە.
هاوکات، بەرهەمی نەوتی رووسیا لە ماوەی نێوان کانوونی دووەم-تەمووزی ئەمساڵدا بە بەراوورد لەگەڵ هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو سەدا ٣،٣ زیادیکردووە و بۆ ٣٠٩ تەن بەرزبووەتەوە.
لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆری وڵاتی رۆژئاوایی بەهۆی شەڕی ئۆکرایناوە هاوردەکردنی نەوتی رووسیایان راگرتووە، کاربەدەستە رووسەکان بەهۆی ئەو هەنگاوانەی وڵاتە رۆژئاواییەکان دەیانەوێت بە تایبەتی هەناردەکردنی نەوت بە ئاراستەی بازارەکانی ئاسیادا زیادبکەن.
لەو راپۆرتەی کە لە ٢٦ی تەمووز لەلایەن بانکی ناوەندیی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە هاوردەکردنی نەوتی رووسیا بەتایبەتی لەلایەن چین و هیندستان-ـوە بە رێژەیەکی گرنگ بەرزبووەتەوە و ئەو داشکاندنەی کە رووسیا لە نرخدا جێبەجێی کردووە رۆڵێکی گرنگی لەو زیادبوونەدا هەبووە.
رووسیا، کە یەکێکە لە گەورەترەین بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە جیهاندا ساڵی رابردوو ٥٣٦ ملیۆن تەن نەوتی بەرهەمهێنابوو.