ئێران، ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا 2000 کەسی تێپەڕاند

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-بەشی هەواڵ وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد، تا ئێستا 27 هەزار و 17 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. كیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاكو ئەمڕۆ چوار شەممە 27 هەزار و 17 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 2 هەزار و 77 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە. وتیشی”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو […]