هه‌رێم وه‌ڵامێكی توندی كۆمپانیای سۆمۆ و دادگای فیدڕاڵی ده‌داته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق هه‌ره‌شه‌ی ڕێكاری یاسایی له‌ دژی كڕیارو بازرگانانی نه‌وتی هه‌رێم كردی، وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كانی هه‌رێم وه‌ڵامێكی توندی دایه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق سۆمۆ ڕایگه‌یاند، ڕێكاری یاسایی له‌ دژی كڕیارو بازرگانانی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گرنه‌به‌ر وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان وه‌ڵامێكی توندی كۆمپانیاكه‌و ئه‌وبڕیاره‌ش ده‌ده‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر دادگای فیدڕاڵی دژی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ری كردبوو.

له‌وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان بۆ كۆمپانیای سۆمۆ هاتوه‌، ئه‌و نامه‌یه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ بڵاویكردۆته‌وه‌ بۆ رێگریكردن له‌ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم هیچ نیه‌ جگه‌ له‌ دڵۆپێكی دیكه‌ له‌ زانیاری هه‌ڵبه‌ستراو و چه‌واشه‌كاری سۆمۆو به‌شێكه‌ له‌ شه‌ڕێكی سیاسی و ئه‌م شه‌ڕه‌ش هه‌وڵێكه‌ بۆ تێكدانی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداو دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌ نێوانیاندا.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، نامه‌كه‌ی سۆمۆ درێژكراوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵیه‌ دژی هه‌رێم و بڕیاره‌كه‌ش هه‌رێم پێوه‌ی پابه‌ند نابێت چونكه‌ تا ئێستا له‌عێراق به‌پێی ده‌ستور دادگای فیدڕاڵی دانه‌مه‌زراوه‌ بۆیه‌ بڕیاره‌كانی قورسایی یاساییان له‌ عێراق و شوێنه‌كانی تر نیه‌.

له‌ مانگی شوباتی ئه‌مساڵ دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره‌و له‌دوای بڕیاره‌كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای سۆمۆ ده‌ستیان به‌فشار بۆسه‌ر كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ی هه‌رێم كرد.