تەندروستی جیهانی: لەماوەی ئەمساڵدا دوو ملیۆن كەس بەهۆی كۆرۆنا مردوون

دوا نوێکردنەوە: 2022-08-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەرپرسێكی باڵای ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، كاتی ئەوە هاتووە پێداچوونەوە بە واقیعی نەخۆشی كۆڤید -19دا بكەن، پاش ئەوەی لە ماوەی ئەمساڵدا دوو ملیۆن كەس بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستدا. ماریا ڤان كیرخۆڤ، سەرۆكی تیمی تەكنیكی پەیوەست بە كۆڤید-19 لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند:”ئەو دەرەنجامە ئازاربەخشە، چونكە تاقیكردنەوەكان و چارەسەرەكان و ڤاكسینەكان و ڕێكارە گشتییەكان هەموویان فەراهەمكراون بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسەكە”. بە وتەی كیرخۆڤ”ئێمە لە ساڵی سێیەمی بڵاونەوەی پەتاكەداین، ڕەوشەكە كارەساتبارترە لەبەر ئەوەی هەموو ئامرازەكانمان لەبەردەستدان بۆ ڕێگرتن لە حاڵەتەكانی گیان لەدەستدان، زۆرێك لە ئێمە تووشی شۆك دەبین بەرامبەر بەو ژمارانە”. ئەو بەرپرسەی تەندروستی جهانی دەڵێت”پێویستمان بە پێداچوونەوەیەكی واقیعیە، لەئێستادا پێویستمان بە […]

The post تەندروستی جیهانی: لەماوەی ئەمساڵدا دوو ملیۆن كەس بەهۆی كۆرۆنا مردوون appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.