سکرتێری هەمیشەیی وەزارەتی دەرەوەی فینلاند، یوکا سالۆڤارا رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتننامەیەی کە لە نێوان تورکیا، فینلاند و سوید واژۆ کراوە، تورکیا و فینلاندا گەیشتوونەتە کۆدەنگییەکی قووڵ.
سالۆڤارا لە پەراوێزی بەشدارییکردنی لە یەکەم کۆبوونەوەی میکانیزمی هاوبەش کە لە چوارچێوەی رێککەوتننامەکەی نێوان فینلاند، سوید و تورکیادا رێکخرابوو، لێدوانی بۆ رۆژنامەی "Dagens Nyheter"دا.
سکرتێری هەمیشەیی وەزارەتی دەرەوەی فینلاند ئاشکرای کرد کە بۆ دامەزراندنی میکانیزمی تایبەت بە هەماهەنگیی کە وەک لە رێککەوتنەکەدا هاتووە، هەرسێ وڵات دەستیان بەکار کردووە و گوتیشی: "پێمان وایە لەگەڵ تورکیا گەیشتووینەتە کۆدەنگییەکی قووڵ. تورکیا داواکاری نوێ لەبارەی رادەستکردنەوەی هیچ کەسێکی پێشکەش بە فینلاند نەکردووە. لەم روانگەیەشەوە ناتوانم دەربارەی سوید هیچ بڵێم. ئەوە بابەتی سەرەکیمان نەبوو".