كەشناسی هەرێم؛ گەرما گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە

دوا نوێکردنەوە: 2022-08-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – كەشناسی هەرێم پلەی گەرمای شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە ، لە خانەقین پلەی 48 تۆمار كراوە وەك گەرمترین ناوچەی هەرێم و هەروەها لە مەیدان و كەلار 46 پلە تۆماركراوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 27ی ئابی 2022 پلەی گەرمای شارەدێی خانەقین 47 پلە و لە كەلار ومەیدان و خانەقین 46 پلە تۆماركراوە . هاوكات لە پارێزگای كەركوك 45 و شارۆچكەی دهۆك 41 پلە و هەولێر 42 پلە و لە سلێمانی 41 پلە و هەڵەبجە 43 پلە تۆماركراوە .  

The post كەشناسی هەرێم؛ گەرما گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.