رووسیا دوو ریاکتۆری ناوەکی لە هەنگاریا بنیات دەنێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

بڕیارە رووسیا، دوو ریاکتۆری ناوەکیی نوێ لە هەنگاریا، دروست بکات.

بەگوێرەی هەواڵیکی کەناڵی "BBC"، وەزیری دەرەوە و بازرگانی هەنگاریا، پێتەر سیارتۆ، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە دەزگای وزەی ئەتۆمی رووسیا (ROSATOM) لە چەند هەفتەی ئایندەدا دەست دەکات بە دروست کردنی دوو ریاکتۆری ناوەکی نوێ لە هەنگاریا.

سیارتۆ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نوسیویەتی: "با بنیاتنانی ریاکتۆرە ناوەکییەکان، دەستپێبکات"، جەختی لەوەش کردەووە کە ئەم کارە هەنگاوێکی گرنگە.

وەزیرەکەی هەنگاریا، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە وڵاتەکەی لەم رێگەیەوە بۆ ماوەیەکی درێژ ئاسایشی وزە، دەستەبەر دەکات و رێگریش لە ناجێگیری نرخەکانی وزە، دەکرێت.

سیارتۆ، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ریاکتۆرە ناوەکییەکان تا ساڵی ٢٠٣٠ ئامادە دەبن.