دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان ڕایگه‌یاند: چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی چین له نزیك سنوره‌كان به‌رده‌وامه.
له ڕاگه‌یندراوێكدا كه وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان بڵاویكردۆته‌وه هاتووه ، له راداره‌كانی چاودێری سنوری تایوان، 21 فڕۆكه و پێنج كه‌شتی سه‌بازی چینی به‌دیكراون.
له به‌شێكی ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه چین ئه‌م چالاكییه سه‌ربازییانه ئه‌نجام ده‌دات و فڕۆكه و كه‌شتیه سهربازیانهكانی له سنووره‌كانی تایوان نزیك ده‌كاته‌وه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاشكراشیده‌كات ، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی چینی به‌سه‌ر ئاسمانی تایواندا فڕیون، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی بۆ دانیشتوانی هه‌ندێ ناوچه‌ی تایوان دروستكردووه.
له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بۆ تایوان ، سوپای چین له ده‌وری دوورگه‌كه ده‌ستی به مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی كرد و به كرده‌یی گه‌مارۆی دوورگه‌كه‌ی دا، هه‌رچه‌نده گوته‌بێژی سوپای چین له 10ی ئابدا كۆتاییهاتنی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی راگه‌یاند، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ده‌ورییه سه‌ربازییه‌كان له گه‌رووی تایوان به‌رده‌وام ده‌بن.