سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکات

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

لە نوسراوێکدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩. د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی pukcc.net کەوتووە ڕایگەیاندووە. بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراقی، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە ٨ی ئاسایی ساڵی یەکەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق. سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکردوە،کۆبونەوەکە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ کاتژمێر یانزەی پێشنیوه‌ڕۆ بەڕێوەدەچێت.