یەکێتیی ئەورووپا داوا لە لایەنە عێراقییەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لەگەڵ بەردەوامبوونی گرژییەکان لە بەغدا و ژمارەیەک شاری دیکەی عێراق، یەکێتیی ئەورووپا داوای لە لایەنە عێراقییەکان کرد، دان بەخۆیاندا بگرن.

یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێستای عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە سەرجەم لایەنەکان لەو کردانە دوور بکەنەوە کە دەبنە مایەی زیادبوونی توندوتیژی.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە پێویستە یاسا سەروەر بێت، دامەزراوەکان پارێزراوبن، سەرجەم لایەنەکان دان بەخۆیاندا بگرن و پابەندبن بە ھێورکردنەوە.

جەختیشی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە سەرجەم لایەنەکان ھەوڵی ھێورکردنەوەی گرژییەکان بدەن و لەچوارچێوەی دەستووردا، دەست بە گفتوگۆی سیاسیی بکەن و رایگەیاندووە "گفتوگۆ تاکە رێگایە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان".

دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر وازھێنانی یەکجاری خۆی لە کاری سیاسیی راگەیاند، لایەنگرانی رەوتی سەدر ھەڵیانکوتایە سەر کۆشکی کۆماریی و بارەگای ئەنجوومەنی وەزیران لە ناوچەی سەوز.

دوای ئەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی سەدر و ھێزە ئەمنییەکاندا روویدا، پاشان گرژیی و ئاڵۆزییەکان بوونە ھۆی روودانی پێکھەڵپڕژان لەنێوان لایەنە ناکۆکەکان