دارا سێكانیانی: سەدر بۆ مێژوو هەڵوێستی جوامێرانەی ڕاگەیاند

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ڕایگه‌یاند، هیوادارم ڕووداوەکانی ڕابردوو ئەو بیست و چوار کاتژمێرەی ڕابردوو ببنە وانە بۆ داهاتوو و کۆتایی بە شەڕو خوێن و کوشتن و ئازاربێت.

دارا سێكانیانی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ڕایگه‌یاند، سەید سەدر بۆ مێژوو هەڵوێستی جوامێرانەی ڕاگەیاند و توانی ئاوێک بەو ئاگرەدا بکات کە دوورنەبوو تەواوی عێراقیەکان و دەزگا و دەستکەوتەکانی بسوتێنێت،ئارامی و ئاسایشی گەلانی عێراق لە باربەرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەوەی پێویستە لەم قۆناغەدا لایەنە سیاسیەکان و کارەکتەرە بەرپرسەکان بەو پەڕی دڵسۆزی و هەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستای عێراق و داهاتوویدابکەن.

باسی له‌وه‌شكرد، ئەوە شتێکی بەڵگەنەویستە ئەبێت دوای هەموو شەڕێک دانوستان و گفتوگۆ بکرێت گرنگە لە سەرەتاوە زمانی گفتوگۆ زاڵبێت بەسەر شەڕ و خوێندا.

دارا سێكانیانی ئه‌وه‌شی ووت، گومان لەوەدانیە کەلەشەڕدا کەس براوەنیە، ووتیشی، هیوادارم ڕووداوەکانی ڕابردوو ئەو بیست و چوار کاتژمێرەی ڕابردوو ببنە وانە بۆ داهاتوو و کۆتایی بە شەڕو خوێن و کوشتن و ئازاربێت، گەلانی عێراق بە ئاشتی و ئاسوودەیی بژین، قوناغی داهاتوو قۆناغی ئاشتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاوەدانی ووڵات بێت.