لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دەستیپێکرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی دەستیکردووە بە تاوتوێکردنی دۆسیەکانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.

ئەو سەرچاوەیە بە سومریا نیوزی راگەیاندووە، "دادگای باڵای فیدراڵی دەستیکردووە بە تاوتوێکردنی پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كە لەلایەن رەوتی سەدریەکانەوە تۆمارکراوە".

دوێنێ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پشتڕاستی کردەوە کە دادگای فیدراڵی بە هۆی قەدەغەی هاتووچۆوە كۆبوونەوەی سەبارەت بەپرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دواخست.

ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "هەموو دادگاكان بە دادگای فیدراڵیشەوە، گشت كارەكانیان ڕاگرت، ئەوەش بەهۆی قەدەغەی گشتی هاتووچۆ و پەكخستنی كارەكانی سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەتەوەیە".