دیجیتال میدیای سپێده
دکتۆر شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لەمیانەی پێشکەشکردنی وتاری فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لەکردنەوەی خولی پایزەی پەرلەمان ڕایگەیاند،"یەکگرتوو لەگەڵ هەبونی دەستورە بۆهەرێم وکارمان بۆکردوە لەگەڵ ئەوەداین بەدەستور ڕووبەڕووی گەندەڵی ببنەوە بەداخەوە دەسەڵات نەیویستوە هەرێم دەستوری هەبێت".
سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو وتیشی،" دەسەڵات نەیویست هەڵبژاردنی هەرێم لەکاتی خۆی بکرێت نەیویست بکرێت بۆیە کۆمسیۆنی کارانەکردووە و یاسای هەڵبژاردنی چارەسەرنەکرد".
ڕاشیگەیاند،" پەرلەمان بۆ چوارساڵە و لەگەڵ درێژکردنەوەی نین ،لەبارەی کێشەی موچە و داهاتی ناوەخۆ وتی هەرێم داهاتی ملیارو 200 ملیۆن دۆلاری مانگانەیە کەچی کێشەی موچەو داهات هەر بەردەوامە".
سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لەبارەی سەروەری یاساوەش گوتی،" سەیری گیراوانی بادینان بکەن ئازاد ناکرێن ویاری بەچارەنوسیان دەکرێت".
دکتۆر شێرکۆ ئاماژەی بەزەوی داگیرکردن داو گوتی، "سەرمایەدار دەستی لەحکومەت زیاتر دەڕوات وزەوی داگیر دەکەن".