بانکی ناوەندیی پاکستان یەک ملیار و ١٦٠ ملیۆن دۆلار قەرزی لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وەرگرت.
بانکی ناوەندیی پاکستان لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە دوای دەربڕینی رەزامەندی لەلایەن دەستەی کارگێڕیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە میانی رێککەوتنی "ئاسانکاریی سندوقی درێژکراوە"دا، بڕیاری داوە یەک ملیار و ١٦٠ ملیۆن دۆلار قەرز بۆ پاکستان خەرج بکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە ئەم قەرزە رۆڵی دەبێت لە بەرزکردنەوەی یەدەگی دراو لە بانکی ناوەندیی پاکستان.
- رێککەوتن لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی
پاکستان لە ٢٠١٩دا لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا لە میانی پاکێجی رزگارکردنی ئابوورییدا، گەیشتبووە رێککەوتن بۆ وەرگرتنی شەش ملیار دۆلار قەرز بە جۆرێک لە ماوەی ٣٩ مانگدا قەرزەکە بداتەوە. بەپێی رێککەوتنەکە داوا لە پاکستان کرابوو زۆربەی بوارەکانی وەک کرێی سووتەمەنی و کارەبا بۆ هاوکاریکردن لە رووی دارایی بەکار نەهێندرێت.
سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، عیمران خان لە ٢٨ی شوباتدا بڕیاری دا، نرخی سووتەمەنی بۆ هاوولاتییان بۆ چوار مانگ دابەزێنێت. لە بەرامبەر ئەمەدا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێدانی سێ ملیار دۆلار قەرز بۆ پاکستان رادەگرێت تا وادەی بڕیارەکەی حکوومەتی پاکستان تەواو دەبێت.
لە ئەنجامی دانوستانەکان کە لە مانگی ئایارەوە بەردەوامبوون، سەرۆکوەزیرانی ئێستای پاکستان، شاهباز شەریف لە ١٤ی تەمووز لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی گەیشتە رێککەوتن تا رێگا بە خەرجکردنی بڕی یەک ملیار و ١٦ ملیۆن دۆلار لە قەرزەکە بدرێت بۆ پاکستان.