دیجیتاڵ میدیای سپیده
وێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا لایه‌نگریی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی له سووریا كردووه.
هاوپه‌یمانی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆن و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی سووریا، رایگه‌یاند نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، گێر پیده‌رسن له‌و گوتاره‌ی كه له 29ی ئاب له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی پێشكه‌شی كرد لایه‌نگریی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی له سووریا كردووه و له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی كه له‌هاوپه‌یمانی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆن و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی سووریاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و گوتاره كراوه كه پێدرسن له 29ی ئابدا له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی پێشكه‌شی كردووه.
رێكخه‌ری نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌به‌ڵگه‌كردنی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پیدرسن به ئاشكرا هه‌ڵوێستی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دیدگایه نیشانداوه كه رووسیا پێشكه‌شی كردووه.
بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2015دا به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا، بانگه‌وازی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی خێرا له سه‌رانسه‌ری سووریا و هاوته‌ریپ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستپێكردنی دانوستانی سیاسی ده‌كات له ماوه‌ی دوو ساڵدا و دوابه‌دوای ئه‌وه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.