خەڵك- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجێك لە ئاوی گوندێكی سنووری ئیدارەی زاخۆ ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، ناسنامەی تەرمەكە نەزانراوە. بەپێی ڕاگەیەندراغوێك كە لەلایەن پۆلیسی زاخۆوە بڵاوكرایەوە”دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی تەرمی گەنجێكیان لە نزیك گوندی شیناڤا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ئاوێكدا دۆزیەوەتەوە و تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە”. پۆلیسی زاخۆ هیچی لەبارەی ناسنامەی گەنجەكەوە نەخستۆتەڕوو، تەنا ئەوە نەبێت كە تەمەنی 24 ساڵە. پۆلیسی زاخۆ دەڵێت”پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دەستنیشانكردنی هۆكاری ڕووداوەكە كراوەتەوە”.
The post لە زاخۆ تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.