دیجیتاڵ میدیای سپێده
دەزگای لوتکە ڕایگهیاند، لە باکوری وڵاتی فەرەنسا بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە نێوان کۆچبەرەکاندا 9 کەس بریندار دەبن کە برینی هەندێک لە کۆچبەرەکان سەختە.
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەمە 2022/1/9 لە کەمپێکی کۆچبەران لە شارۆچکەی (لۆن پلاگ) لە نزیک دەنکیرکی لە باکوری وڵاتی فەرەنسا بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە نێوان کۆچبەرەکاندا 9 کەس بریندار دەبن کە برینی هەندێک لە کۆچبەرەکان سەختە ،بە پێی وتەی شایتحاڵەکان چەند کۆچبەرێکی کورد هێرشیان کردۆتە سەر چەند کۆچبەرێکی سودانی و تەقەیان بە ئاڕاستەی کەمپەکە کردوە بەو هۆیەوە برینداری لێکەوتۆتەوە ،تا ئێستاس هۆکاری سەرەکی ڕوداوەکە دیار نیە.
ئاماژهشیان بهوهكرد، کەمپی شارۆچکەی (لۆن پلاگ) کەنزیک (400) بۆ (500) کۆچبەر لەو کەمپەدا نیشتەجێن کە هاوڵاتی ئەفغانی و ئێرانی و سودانی وئەڵبان و عێراقی تێدایە کە زیاتر لە 70% کۆچبەری کورد و عێراقیه لەو کەمپە نیشتەجێن ، کە ئێستا بە هۆی لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە ئەو کەمپە چۆڵ کراوە ، سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ کەمپێکی دیکە .
سەرۆکی دەزگای لوتکە باسی لهوهشكرد، ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی کەمپەکان ترسێنەرن و ڕوو لە زیاد بوون دەکات ئەمەش دەگەڕێەتەوە بۆ خراپی باری گوزەرانی کۆچبەرەکان نەبوونی پێداویستیە سەرەتایەکان ، کە لە چەند هەفتەی پێشو چەند گەنجێک لە نزیک کەناڵی بۆربۆرگ لە کاتی مەلە کردندا خنکاون بەهۆی نەبوونی شوێنی گونجاو بۆ گەرماو کردن.